'' جه‌ژنانه ''
که جه‌ژن هات
شکولات و شیرینیم
بۆ مه‌نێره ...
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئو‌مید سه‌لیمی omid salimi |
پەنجەرەیەک بە ڕووی ژیانا .. ڕێگەیەک بەرەو ماڵی دڵ | |
|
کۆمینته‌کان {0}
'' له ئێمه یه‌کێکمان ''
زۆربه‌ی کات پێکه‌وه شه‌ڕمانه یه‌کدیشمان خۆش ده‌وێ ... هه‌ر که به گژ یه‌کدا ده‌چین درێژه‌ی بابه‌ت...'' ده وازبێنه ''
ده‌مێکه خه‌م و ده‌ردی تۆ به گیان و دڵ ده‌کڕم . زه‌مه‌نێکه وه‌ک کۆتری ماڵی به مه‌یلی تۆ ده‌نیشمه‌وه و هه‌ر به خواستی تۆش هه‌ڵده‌فڕم . درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
چه‌نده‌مان مه‌ودا نێوان هه‌یه . چه‌نده‌مان وتراوی نه‌وتراو هه‌یه . درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
له گه‌ڵ تۆدام . - به‌خته‌وه‌رترین ، دڵشادترینم - . دوورم له تۆ . - دڵته‌نگترین ، نامرادترینم - .
ئومێد سه‌لیمی 29/6/2003 وان ... تورکیه '' هه‌ندی په‌یڤی ساده ''
هه‌میشه به‌ڵێنم پێ ده‌ده‌ی - دێم - که چی نایه‌ی ! بۆ چی ؟ درێژه‌ی بابه‌ت...'' دیسان ... نا! ''
هاتووی ... دیسان پیلانی چت داڕشتووه ، چت به ده‌سته‌وه‌یه ، باش ده‌زانم ! هاتووی ... دیسان درێژه‌ی بابه‌ت...'' ڕوو له کوی که‌م ؟ ''
هه‌موو شتێ ڕوو له ئاوا بوونه. خه‌ونه‌کان ... ئاواته‌کان ... ئه‌و هه‌تاوه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
له مێژ ساڵه به دوای شوێنێکا ئه‌وداڵم که جه‌سته‌ی ماندووم تێیدا بحه‌سێته‌وه . سه‌یره ...! درێژه‌ی بابه‌ت...'' نایه‌مه‌وه ''
چۆن بێمه‌وه؟ بۆ کوێ و لای کێ ؟ ئه‌و ڕۆژانه‌م چلۆن بیر بچنه‌وه ؟ درێژه‌ی بابه‌ت..." نه‌وروز ''
وه‌هاره .. نه‌وروز .. ڕوژ کورده‌واری جه‌ژن و شادیی و عشق و دڵداری گوڵه‌یل ڕه‌نگاوڕه‌نگ سه‌ر تێرنه ده‌ر پڕ بوو له عه‌تر دو‌نیا و ده‌یشت و ده‌ر درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ''
شه‌و نه‌بوو که: خه‌مێکی نوێم نه‌بته میوان . ڕۆژ نه‌بوو که: ئازارێکی نوێ خۆی ده ماڵی دڵم نه‌کوتێ . درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
له نێو دڵی ئه‌م شه‌وی تار و سارده‌دا چی ده‌کرێ به منی کز و که‌له‌لا ؟ درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
له زۆر شتا شێوه‌ی جوانیت به دی ده‌که‌م . له زۆر شتا هه‌ندێ ... درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
ئاخ ........ سه‌د خۆزگه ده‌متوانی که ئه‌وه‌ی له ناخی دڵمایه ئه‌و خه‌ونانه‌ی ده‌یانبیینم ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت...'' وه‌ختێ که تۆ دیار نیت ''
وه‌ختێ که تۆ دیار نیت ڕۆژ : عومرێکی پڕ ژانه و شه‌ویش گؤڕێکه درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
که پوولێکم لێ ون ده‌بێ ... بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک خه‌م دامده‌گرێ . که وشه‌یه‌کم درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
' به‌ڵێ ' و ' نا 'یه‌که _ ژیان و مه‌رگ _ .
ئو‌مید سه‌لیمی 7/2006 Gävle ... سوید '' هه‌ندێ په‌یڤ ساده ''
ئای له چرکه‌ساته‌کانی ته‌نیایی چه‌نده درێژ و به ئازارن . وای له ڕۆژه‌ساڵه‌کانی غوربه‌ت چه‌نده سه‌خت و درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
ده‌مه‌وێ بڕۆم له‌م جه‌نجاڵ بازاڕ و ئه‌م بێ واتا دونیایه . له کوێی ... درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
هیچ کامیرایه‌ک ، چ ئاوێنه‌یه‌ک ناکێشێ وێنه‌ت ... _ چه‌شنی وشه ناسک و پڕ سۆزه‌کانی من _ . درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
سه‌رده‌مێک بوو ئاو بووی له نێو جۆگه‌ی دڵما ده‌هاتی و ده‌چووی . دوایی بوو به هه‌ڵم و درێژه‌ی بابه‌ت...'' لێره هه‌میشه ''
لێره هه‌میشه خاڵییه کورسییه‌ک ، ئاوه‌ڵایه باوه‌شێک . لێره هه‌میشه بێ نازه دڵێک ، درێژه‌ی بابه‌ت...'' خۆ هێنده‌ی نه‌مابوو ''
بای چ هه‌وه‌سێک بوو ڕاپێچی گۆشه‌ی ئه‌م غه‌ریبسانه بێ ئامانه‌ی کردم ؟! بای چ هه‌وه‌سێک بوو تووشی ئه‌م گشت ئازار و درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
چیت لێ کردووم ؟ چیت پێ گوتووم ؟ چیت پێ داوم ؟ چ ئه‌فسوونێکت کردووه که چرکه‌یه‌ک ... درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
ده‌زانی که‌ی تووڕه ده‌بم ؟ ئه‌و ده‌مه‌ی که هه‌ستێکی خه‌ست سه‌راپام داده‌گرێ و درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
له کوێ حه‌شار ده‌ده‌ی خۆت ؟ ڕوو له کوێ ده‌که‌ی ؟ ده‌ریا ، چیا ، ئاسمان ، درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
هه‌موو ڕێگایه‌ک ده‌گاته کۆتایی . هه‌موو شتێک پێ دێ دوایی . ئه‌وه‌ی که قه‌ت درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌زیزم ''
هه‌موو گیانم هه‌ر ئازاره ئه‌زیزم جه‌سته‌م سه‌راپا زاماره ئه‌زیزم له‌م غوربه‌ته تاڵ و سه‌خت و پڕ ژانه ژیان چه‌شنی ژاری ماره ئه‌زیزم درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌رمه‌ستان سه‌ربه‌ست ده‌ژین''
ساقی‌یا! بۆم تێکه خێرا له‌و مه‌ییه جامێکی دی ئه‌وا دیسان کولانه‌وه برین و زامێکی دی خه‌م و خه‌فه‌ت بژیوی ڕۆژ و شه‌وی منن ، به‌ڵێ بێجگه له‌وان ناچێژم من چێژی هیچ کامێکی دی درێژه‌ی بابه‌ت...'' نموونه‌ی خه‌روار مشته ''
خۆتم که‌م بده نیشان تیرت ناپێکێ نیشان که‌م تیری بێ وه‌فایی بهاوێ به خۆڕایی درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌وه‌س ''
شوێن غوربه‌ت و پیشه گریان خواردن، خۆزگه و ئازار و ژان وه دوای هه‌وای هه‌وه‌س که‌وتم هاتم، ده‌نێو قه‌فه‌س که‌وتم درێژه‌ی بابه‌ت...'' ساقی ''
دڵم ته‌نگه فیدات بم مه‌ی بێنه ساقی کۆنه‌یه، تازه‌یه، هه‌رچی ماوه باقی له ئه‌و مه‌یه خه‌م سووتێنه، ده‌رد به‌زێنه له‌و شه‌رابه هۆش ڕفێنه، سه‌ر ته‌زێنه درێژه‌ی بابه‌ت..." چوارینه "
ئه‌و ده‌مه‌ی که تامه‌زرۆ بووم و ده‌سووتام، نه‌هاتی ئه‌و ده‌مه‌ی که نه ئۆقره‌م بوو و نه‌ئارام، نه‌هاتی هاتی به‌ڵام، ئه‌و ده‌مه‌ی که شه‌م توایه‌وه و گوڵ وه‌ری گه‌ر وه‌فات با پچێک زووتر هاتبای، که ده‌هاتی !
ئو‌مید سه‌لیمی 19/8/2005 کۆنیا ... تورکیه " چوارینه "
لێم ده‌پرسن: ئاخۆ له‌به‌رچی هێنده دڵته‌ڕم ؟ له‌کوێ ئه‌وین داوه‌ت بگێڕێ، من هه‌ڵده‌په‌ڕم ده‌ڵیم: گه‌ر بکارن ئێوه بێ نان و ئاوبژین منیش شه‌رت بێ بژیم بێ گۆرانی و هیوا و ئه‌وین .
ئو‌مید سه‌لیمی 6/1/2006 کۆنیا ... تورکیه '' چوارینه ''
ده‌ستت ده‌گرن یاخۆ ناگرن، به من چی! له‌به‌رت ده‌مرن یاخۆ نامرن، به من چی! بۆ هه‌میشه‌یان له کن ئازیز ده‌بی ، یان دێن و خێرا ڕاده‌برن، به من چی !
ئو‌مید سه‌لیمی 2/1/2005 Aksaray ... تورکیه " چوارینه ''
ژیان تاڵ و دو‌نیا تار و مرۆ که‌م که‌س له گه‌ڵ که‌س به‌ڕاست نابێته هاوده‌م له دونیادا ڕاستی کاڵ ده‌بێته‌وه وشیاربه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی براکه‌م !
ئو‌مید سه‌لیمی 2/9/2005 کۆنیا ... تورکیه " چوارینه ''
خه‌ریکه کات تێپه‌ڕێ وا باشه بکه‌ومه ڕێ وه‌به‌رگرم ڕێی باریک به‌رله‌وه‌ی دابێ تاریک
ئو‌مید سه‌لیمی " چوارینه "
چ ده‌بوو گه‌ر ئێمه‌ش هه‌وارێکی باسه‌فامان با؟ چ ده‌بوو گه‌ر ئێمه‌ش دڵدارێکی باوه‌فامان با؟ سه‌راپا ئازار و ده‌رد و ژانم ، گله‌یی ناکه‌م به‌ڵام خۆزگه ئێمه‌ش ئازارێکی باشه‌فامان با !
ئو‌مید سه‌لیمی 19/9/2003 وان ... تورکیه " چوارینه "
ئاسمان: هه‌تاو و مانگ و ئه‌ستێره ئه‌رز: ئاو و خاک و ئه‌م گشته خێره به‌ره‌و ئاسمانێ بفڕ‌م ... ناتوانم ئاسووده‌ش بژیم ... نامهێڵن لێره !
ئو‌مید سه‌لیمی " چوارینه ''
فرمێسک و گریان ئاواڵی منن هاوڕێی سه‌رده‌می منداڵی منن که‌سه‌ر و ده‌رد و خۆزگه، شه‌و و ڕۆژ خه‌و و خۆراک و خه‌یاڵی منن
ئو‌مید سه‌لیمی '' نیازێک ''
نیازی وایه پێنووسی ده‌ستم شێعرێک بنووسێ بۆ خۆشه‌ویستم شێعرێک خۆشتر بێ له ده‌نگی بوڵبوڵ ناسک و گه‌شتر له خونچه و له گوڵ درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
که لێت دوور ده‌که‌ومه‌وه پێکگه‌یشتنمان مه‌حاڵه . ئه‌گه‌ر له باوه‌شت گرم چاره‌نووس ... درێژه‌ی بابه‌ت...'' چه‌ند دڵنیام ''
چ شیرینه ژیان ئه‌و ده‌مه‌ی که تۆ ' ژێ ' ی چڕینێی . چ ڕازاوه‌یه دو‌نیا کاتێ که تۆ درێژه‌ی بابه‌ت...'' شێعرێکی به ئه‌سرین نووسراو ''
سه‌راپای وه له‌رزه خستبووم گڕکانی پڕ له ژانی شێعرێک . ده چوار لاوه‌ی گه‌مارۆ دابووم گێژاوی بێ ئامانی شێعرێک . .................................. چه‌ند دڵۆپێکی خه‌ست و پڕ درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ستێکی سه‌یر ''
له هه‌موو شتێک هه‌ڵدێم ، به هه‌موو که‌س نامۆ ! ................................ نه بای هه‌ڵکه‌وتێک فوو له پشکۆی هومێدێکم ده‌کا و نه ماسیی ڕێکه‌وتێک درێژه‌ی بابه‌ت...'' خه‌ریکه شێتم ده‌کا ... ''
که‌نگێ ئیتر فڕێ ده‌ده‌م جانتای سه‌فه‌ر ؟ چیدی ناچار نابم له هه‌ر خاڵێکدا پیشان به‌م ناسنامه‌که‌م ؟ درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
له ده‌لاقه‌ی ژووری تارمه‌وه چاو له بارینی بارانی ژیان ده‌که‌م . ........................................... خه‌ریکه ڕه‌نگی خۆیی وه‌رده‌گرێته‌وه ژیان . هێواش ... هێواش ده‌پشکوێ و درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
شه‌وه‌کان : چه‌نده درێژ و تاریکن ! ڕێگه‌کان : چه‌نده ئه‌سته‌م و باریکن ! ده‌پێم بڵێن : درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ڵه‌کان ''
هاتن که‌م و کۆڕییه‌کانی تۆم پێ بڵێن یه‌ک له دوای یه‌ک خۆیانیان ناساند. به‌رز ... به‌رز پێده‌که‌نیم کاتێ وایان ده‌کرد . درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌رچۆنێک ده‌بێ ... ''
ده‌مه‌وێ بتبینم ... پڕپڕم له حه‌سره‌ت و تژی له ئازار و ژان . حه‌سره‌ت دڵی قه‌ڵاچۆ کردووم . له باتی خه‌و ... درێژه‌ی بابه‌ت...'' پێش له‌وه‌ی که ''
پێش له‌وه‌ی که بڵێم : به‌یانیت باش ، خۆشم ده‌وێی . دو‌نیا ئه‌و کات جوانتر ده‌بێ که گوڵی خۆشه‌ویستی چرۆ ده‌کا ، ژیان ئه‌و ده‌م خۆشتر ده‌بێ درێژه‌ی بابه‌ت...'' شێعرێکی یاخی ''
خۆشم ده‌وێی به ده‌ر له هه‌موو سنووره ده‌سکرده جۆگرافییه‌کان ، یاخی له هه‌ر چه‌شنه که‌وشه‌نێکی سیاسی ، خۆشم ده‌وێی درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
بڕیارم دا به یه‌کجاری ده‌س له دو‌نیا و ژیان بشۆم . تووشی تۆ بووم و درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
بۆ هه‌ر که‌سێکم شێعرێک ده‌نووسی ... به قه‌د فرمێسکه‌کانم شێعرم نووسیبا ئه‌گه‌ر .
ئو‌مید سه‌لیمی 20/9/2008 köping سوید '' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
سێ کۆتری سپی و جوانن که تا ئێستا له سه‌ر لقی هیچ دارێ گوێسوانه‌یه‌ک درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
گۆزه‌یه‌کی زه‌نگ بردووی پڕ له ئاوی سارد و شیرینه ژیان .
ئو‌مید سه‌لیمی 3/9/2005 تورکیه
'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
ته‌نیا حه‌قیقه‌تێکه که له ئاستیدا هه‌موو که‌س به چۆک دادێ { مه‌رگ } .
ئو‌مید سه‌لیمی 3/9/2005 تورکیه
'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
ژیان : به‌هار ، مه‌رگ : پایز و مرۆڤیش : گه‌ڵا .
ئو‌مید سه‌لیمی 3/9/2005 تورکیه '' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
گوڵه ... به‌ڵام به په‌ڕه‌کانی به‌رد ده‌شکێنێ ئافره‌ت .
ئو‌مید سه‌لیمی 3/9/2005 تورکیه '' هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
خه‌وێکی ئارام و ئاسووده‌یه مه‌رگ .
ئو‌مید سه‌لیمی 3/9/2005 تورکیه
'' شێعرێکی سه‌رگه‌ردان "
تاسه‌ت ده‌که‌م و تژی له یاد و خه‌یاڵی تۆم . بێ ویستی خۆم به ناوی تۆوه ده‌چڕم درێژه‌ی بابه‌ت...'' هێزی ئه‌وین ''
ڕوو له تاریکیی و پشت له ئاسۆ ملی ڕێگام گرتبووه به‌ر . له کۆڵانی باریک و ته‌نگی ژیانا درێژه‌ی بابه‌ت...'' هه‌ندێ په‌یڤی ساده ''
نه ده‌توانم له ئیشقت ده‌س هه‌ڵگرم ، نه ده‌توانی له گه‌ڵما بی . ده‌مه‌وێ هه‌ڵبژێرم درێژه‌ی بابه‌ت...'' خۆشم ده‌وێی ''
تا چرکه ده بازنه‌ی خوله‌کدا ده‌خوولێته‌وه ، تا خوله‌ک ده قه‌فه‌سی کاتژمێر دا یه‌خسیره ، تا کاتژمێر درێژه‌ی بابه‌ت..." به‌سه بۆ من "
به‌سه بۆ من ده نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاویندا بۆنی گوڵ و مێخه‌کی سینه‌تم بۆ بێنێ شنه با جارێ . به‌سه بۆ من ده باخچه‌ی دڵتا چرۆ بکا درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
هه‌ر که زستان دێ خه‌م دامده‌گرێ و دڵم ده‌گیرێ . ...................... ئه‌ی من چبکه‌م ؟ درێژه‌ی بابه‌ت..." هۆڵی چاوه‌ڕوانی "
کاتژمێریکی ته‌واو له ته‌نیشت یه‌ک دانیشتبووین . ئه‌و کاته‌لۆکێکی که‌ره‌سته‌ی ماڵیی به ده‌سته‌وه بوو و... منیش ... درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
نووسیبووت : له خه‌م و ته‌نیایی و ئیشقت بۆ بنووسم . ......................... خه‌م : درێژه‌ی بابه‌ت... " هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
وێم ده ده‌سته‌کانت ! به خۆشه‌ویستییه‌وه خۆشه ژیان و به یه‌کبوونه‌وه جوانه دو‌نیا . وێم ده ده‌سته‌کانت درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندی په‌یڤی ساده "
ده دڵ و دونیای مندا ته‌نیا تۆ هه‌یت و به‌س . ئه‌وه‌ی که قه‌ت له خه‌یاڵی تۆ دا نه‌بێ درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
ڕه‌نگی ئیشق و ڕه‌نگی خوێن هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگن . بۆیه ئه‌وینداره پاک و چاکه‌کان درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
که خه‌مبار و کزت ده‌بینم خۆم و دونیا‌م بیر ده‌چێته‌وه و ته‌نیا و ته‌نیا درێژه‌ی بابه‌ت..." منیش وه‌ک تۆ ... "
' ئێڤرست ' نیم ته‌پ و تۆزی خه‌مه‌کانتم له ڕووخسار نیشێ و گوێی نه‌ده‌مێ . ' ئارام ' نیم گه‌رای ئه‌م گشت ئازاره‌تم له دڵ جێ که‌مه‌وه و درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌مه خه‌ون نییه "
ڕۆژێ دادێ که‌سێ بێت و ئه‌م یاسا گه‌نده‌ڵ و ئه‌م مێژووه ئاوه‌ژووه بخاته‌وه سه‌ر باری خۆی . سنووره ده‌سکرده‌کان درێژه‌ی بابه‌ت..." سێنزه خاڵی گرنگی ژیان و ڤیان "
1 : خۆشم ده‌وێی ، نه له به‌ر که‌سایه‌تی تۆ ، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی که له کاتی ده گه‌ڵ تۆ بووندا په‌یدا ده‌که‌م . 2 : چ که‌س شیاوی ئه‌سرینه‌کانی تۆ نییه و که‌سێ که ئه‌و لێهاتووییه‌ی هه‌یه نابێته هۆی فرمێسک ڕژاندنی تۆ . 3 : ئه‌گه‌ر که‌سێ به‌و جۆره‌ی که ده‌ته‌وێ خۆشی نه‌ویستی ، به‌و مانایه نییه که به هه‌موو بوونییه‌وه خۆشی ناوێی . 4 : یاری ڕاسته‌قینه که‌سێکه که ده‌سته‌کانت بگرێ به‌ڵام دڵت هه‌ست پێ بکا . درێژه‌ی بابه‌ت..." بوێریی "
چ بوێریی و ئازایه‌تیه‌که کاتێ ده‌ڵێم : ئێستا پترم به تۆ نیازه ... تا دایک . ئامێز و شانی تۆم ده‌وێ درێژه‌ی بابه‌ت..." له گه‌ڵمای "
له وشیاریی و مه‌ستییا ، له خۆشیی و په‌ستییا ، له دیلی و سه‌ربه‌ستییا ، له هه‌ر کوێ بم بۆ کوێ بچم درێژه‌ی بابه‌ت..." ده‌وه‌ره‌وه "
چیت له‌م هه‌موو به‌هانه و زیز بوون و دوورییه دۆزیوه‌ته‌وه ؟ چ سوودێکی هه‌یه بۆ تۆ ؟ ده‌وه‌ره‌وه درێژه‌ی بابه‌ت..." ده‌سا به‌سه ''
بۆ په‌رۆشی ؟ بۆچ حه‌سره‌ت هه‌ڵده‌وه‌رێنی ؟ بیر له چی ده‌که‌یته‌وه ؟ له ڕابردوو ... یان داهاتوو " درێژه‌ی بابه‌ت..." ده‌بێ ڕۆژێ "
ڕۆژێ جامی سه‌بر پڕ ده‌بێ و ده‌ڕژێ . بوومه‌له‌رزه‌ی بێده‌نگی هه‌موو دو‌نیا ده‌هه‌ژێنێ ، زنجیری بێ ده‌نگی ده‌پچڕێ ، ڕۆژێ کانی قین ده‌تۆقێن ، درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌موو شتێ "
له کن که‌س و له هیچ شوێنێ ڕاز و نهێنی دڵی خۆت مه‌درکێنه. له ژیاندا ... به خۆت نه‌بێ به هیچ که‌سێ مه‌به‌سته پشت . درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌ی تۆ نه‌بووی ؟ "
ئه‌ی تۆ نه‌بووی پێت ده‌گوتم : بێ تۆ گوڵێکی ژاکاوم . ته‌نیام ... بێ نازم ... درێژه‌ی بابه‌ت..." من ده‌مه‌وێ "
نه خه‌یاڵیک بزه‌م ده‌خاته سه‌ر لێو ، نه خه‌ونێک دڵخۆشییم ده‌داتێ ، نه به زه‌نگێک درێژه‌ی بابه‌ت..." من نازانم!!! "
زه‌نگ و په‌یامی یه‌ک له دوای یه‌ک بۆ دیدارم وه‌خته ده‌رچێ دڵ و گیانت .... - کاتێ دووریت- . درێژه‌ی بابه‌ت..." له دونیای عیشقدا "
له دونیای خۆشه‌ویستی و دڵداریدا هه‌ر کوڕێک بۆ خۆی فه‌رهاد' ێک ، مه‌م' ێک ، سیامه‌ند' ێکه و هه‌ر کچێکیش درێژه‌ی بابه‌ت..." له تۆدا "
له پێکه‌نینتا نازێک ، له گریانتا نیازێک ، له‌نیگای چاوه ڕه‌ش و مه‌سته‌کانتدا درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
له نێو ئه‌م قه‌فه‌سه تار و سارده دا به بێ وچان هه‌وڵ ده‌ده‌م و درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
شه‌وێکی ئه‌نگوسته‌چاوی زستان تاکوو به‌یان به بێ وچان من ده‌گریام به زار ... به چاو ... درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
هه‌موو شتێ ده‌گۆڕێ : ئاسمان پڕ جریوه‌تر ، زه‌وی ئامانتر بۆ ژیان ، ئاو ، شنه ، دار ... درێژه‌ی بابه‌ت... " هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
درۆ ده‌که‌ن پێش له تۆ هیچ نه‌ژیاوم . ........................ هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که تۆم بینی و خۆشت ویستم ... درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
ژیان به‌ردێکی قورسی به سینه‌دا دام. زامێکی گرانی کرده جه‌سته‌م . بۆیه ده‌بینن درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که له ده‌ست ئه‌م دو‌نیا جه‌نجاڵه قووتار بم ، هاتم ... ماڵی چاوه‌کانی تۆم درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
دێی و به چاو داگرتنێک هه‌ست و نه‌ستم گشت ده‌به‌یی و ده‌ڕۆیی . دێی ... چرکه‌ساتێک درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
باشترین و تاقانه‌ترین وه‌رزم هاوینه . ..................... چ وه‌رزێکی که‌م درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
دڵم ته‌نگه و بیرم ماندوو . ده‌چمه ده‌رێ پیاسه‌یه‌ک ده‌که‌م ، هه‌وایه‌ک هه‌ڵده‌مژم ، دڵم درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
ڕۆژێک دێییه‌وه ده‌زانم . بۆ لام دێییه‌وه ده‌زانم .. ئه‌و ڕۆژه‌ی که درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
ڕۆژێک ده‌بمه نه‌مرترین و به‌خته‌وه‌رترین ئاشقی هه‌موو مێژوو .. ئه‌و ده‌مه‌ی که : درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
من ده‌توانم پێکه‌وه‌م خۆش بوێن و بۆ هه‌ردووتانم جێ و ڕێ هه‌یه : یه‌کتان له ده‌روون و ئه‌ویترتان له دڵ . یه‌کتان له زار و درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
هه‌ردووتان بۆ من وه‌کوو یه‌کن . له یه‌ک ده‌چن . شێعر : هانم ده‌دا زۆتر بگه‌ڕێم و پتر ئاوێته‌ی درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
هه‌ردووتانم خۆش ده‌وێ ، ئێوه‌ش منتان خۆش ده‌وێ . شێعر : به ده‌ستێک و ، درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
پڕیی خه‌می تۆ پتر له گشت گوێزه پووکه‌کانی خۆشی به ژیانی هۆگر کردووم . نازی چاوی بازت زۆر جوانتر و ڕوونتر درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده 5 "
وا له گه‌ڵ ژانا ڕاهاتووم، تا نه‌مگرێ چاوم ناچنه خه‌و . ئه‌وه‌ی ده‌مکوژێ به‌ڵام .... درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده 4 "
هه‌رگیز ... هه‌رگیز ته‌نیا نه‌بووم . ئه‌و ده‌مه‌ی که تۆ نه‌بوویی ، شێعر بووه و درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ندێ په‌یڤی ساده 3 "
خۆر با : وه به‌ر هه‌موو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌که‌وت گزینگی . ئاو با : تینووێتی هه‌موو که‌سێکی ده‌شکان . نان با : درێژه‌ی بابه‌ت..." ................. "
له گه‌ڵ تۆدا بێ ده‌نگییش پڕه له په‌یڤی جوان و شیرین . چاو داخستنیش تژی له نیگای دڵڕفێن . دوور له تۆ درێژه‌ی بابه‌ت..." ده‌ترسم ! "
ده‌ترسم لێت نزیک ببمه‌وه ، له باوه‌شت گرم . ده‌ترسم ئاوێته‌ت بم . ئاخر " با " درێژه‌ی بابه‌ت..." کوانێ ؟ ! "
له گلێنه نزیکتر به چاو ، له هه‌ناسه تێکه‌ڵاوتر به سی ، له دڵ په‌یوه‌ستر به سینه ، له خوێن ئاوێته تر درێژه‌ی بابه‌ت..." عیشقی ئێمه هه‌رگیز نامرێ ''
لێم مه‌گره که هه‌ندێ جار کاتێ په‌یڤین یان نووسین به گوێت نامۆن و سه‌یرن وشه‌کانم . هێنده هۆگری عیشقی تۆم ، درێژه‌ی بابه‌ت..." ده‌ریا خانم "
' د ' ێت : ده‌روازه‌ی ژیانی به ڕوودا کردمه‌وه . ' ه ' ێت : هیوا و هه‌وێنی ژیان . ' ر ' ێت : ڕێ نیشانده‌ر و درێژه‌ی بابه‌ت..." ئیدی وه‌کوو جاران خۆشم ناوێی ''
من نه‌مزانی ئه‌ڤینی تۆش چه‌شنی پێڵاو کۆن ده‌بێ و فڕێ ده‌درێ . من نه‌مزانی حه‌زی تۆش گوڵ ئاسا بێ بۆن ده‌بێ و فڕێ ده‌درێ . من نه‌مزانی تۆش هه‌ر که‌س ئاسا درێژه‌ی بابه‌ت..." من ده‌مه‌وێ هه‌ر هی من بی "
قه‌ڵس ده‌بم به بایه‌ک که شانه ده‌کا قژی ڕه‌شت . به تیشکێک که ڕێ ده‌باته نێو سینگته‌وه . قه‌ڵس ده‌بم به بۆنێک که ماچ ده‌کا درێژه‌ی بابه‌ت..." غه‌ریبیت ده‌که‌م "
وه‌کوو ئاسمانی زستانێ تار و پڕن چاوه‌کانم . چه‌شنی گڕکانێ نێڵه‌ی دێ دڵم . غه‌ریبیت ده‌که‌م غه‌ریبی ئه‌و ڕۆژانه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌وین و بایی ''
له‌کوێڕا زانیت خۆشم ویستوویی قه‌تم به گوێدا نه‌چرپاندووی خۆشه‌ویستیم ؟! له کوێ‌ڕا زانیت درێژه‌ی بابه‌ت..." ژیان و شادی و من ! ''
ژیان وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌ک که ڕاسپارده‌یه‌کی زۆر گرینگی پێ بێت به له‌ز ده‌ڕوا. شادی وه‌کوو باڵنده‌یه‌ک که بۆنی پیلانێکی کردبێت درێژه‌ی بابه‌ت..." به‌یانی "
دوێنێ ... به ڕووی کچێکدا پێکه‌نیم خه‌ریک بوو بچێ به گژما ! ئه‌وڕۆ ... ته‌قه‌یه‌ک له درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ر له مێژه "
ئه‌و ده‌مه‌ی تارتر ده‌بێ هه‌وا و چۆڵتر ده‌بێ دو‌نیا . زۆر جار بۆ ڕه‌واندنی تاریکی درێژه‌ی بابه‌ت..." که ... "
که ده‌ستم ده ده‌ستی تۆدان هه‌ست به فڕین ده‌که‌م . کامه چیا زۆر به‌رزه له ژێر پێمه . کامه ئاسمان زۆر ساماڵه ، درێژه‌ی بابه‌ت..." .................. "
نه‌بووم به شانه و زولفه‌کانتم دانه‌هێنا . نه‌بووم به ئاوێنه و تێر تێرم نه‌کردی ته‌ماشا . نه‌بووم به کل و درێژه‌ی بابه‌ت...ئافره‌ت ! ئه‌گه‌ر دو‌نیا هه‌موو بچووک بێته‌وه ، تۆ هه‌ر به گه‌وره‌یی ده‌مێنیته‌وه . '' ڤیکتۆر هۆگۆ ''
" وه‌کوو نیشتمان پیرۆزی ''
تۆ بارانی گوڵ و گه‌نم و نانی . تۆ ڕاگری ئه‌م جیهانه‌ی خۆشی و شادی ئه‌م ژیانه‌ی . چرای ڕووناکی ڕێگای درێژه‌ی بابه‌ت..." پایز "
وه‌رز به‌هار بوو که تۆم ناسی و خۆشم ویستی . وه‌کوو بولبول دڵم پڕ بوو له ئاوازی ئاشقانه . هاوین هات و درێژه‌ی بابه‌ت..." ڤینۆس "
مانگ هات ، له گه‌ڵ ڕوومه‌تی تۆ دا پێشبڕکێی تریفه بدا... تاو هات ، له گه‌ڵ چاوه‌کانتا درێژه‌ی بابه‌ت..." چاخی بێ چراخی " *
ده‌ستی خه‌مێک توند ... توند گه‌رووی دڵی بێ هێزم ده‌گوشێ . ناحه‌قی ڕم ڕم له ده‌رگای ژووری بێ نوورم ده‌دا و شه‌ڕم پێ ده‌فرۆشێ . ئای .... درێژه‌ی بابه‌ت..." قه‌ت "
نازانم له چ خه‌ونێکا تووشت هاتم و له کام خه‌یاڵا گیرۆده‌ت بووم . نازانم چ ڕێکه‌وتێک دڵتی بۆ کردمه ماڵ و چ هه‌ڵکه‌وتێک چاوانی پڕ له ڕازتی درێژه‌ی بابه‌ت..." ئێمه "
نه‌گبه‌تی .. به‌ر نادا به‌رۆکمان ! لێمان ناگه‌ڕی نه‌هامه‌تی ! چاره ڕه‌شی و درێژه‌ی بابه‌ت..." ............ "
جاران بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ماڵێک ئاوه‌دان که‌مه‌وه که تێیدا بحه‌وێمه‌وه . ئێستا ... درێژه‌ی بابه‌ت..." ڕۆژێ دادێ "
هه‌ر حه‌سره‌ت و خه‌م و داخه گشت ژیانمان . پڕ له خۆزگه و ئاخ و داخه گشت ژیانمان . نیگه‌ران مه‌بن .. خه‌م مه‌خۆن ! ڕۆژێ دادێ خۆزگه بخوازین درێژه‌ی بابه‌ت..." غوربه‌ت "
به شانه‌ی وردی هه‌نگاوه‌کانم قژی درێژی شه‌قامی ئه‌م غوربه‌ته تاڵ و سه‌خته داده‌هێنم . وێڵ و سه‌رگه‌ردان به نێو کۆڵانی بێ کۆتایی ئاواره‌یی دا ده‌خولێمه‌وه . نه که‌س ده‌مناسێت و درێژه‌ی بابه‌ت..." پێش له تۆ "
پێش له تۆ پایزێک بووم : سه‌رسه‌خت ، دڵ ڕه‌ق و بێ ڕه‌حم . له فه‌رهه‌نگی دڵی منا و له ئاوێنه‌ی ڕووخسارم دا درێژه‌ی بابه‌ت..." .......... "
' با ' دێت و ئه‌من سه‌رمامه _ ده‌ترسم ڕۆحم بیبه‌ستێ _ . تاو هه‌ڵدێت و من گه‌رمامه درێژه‌ی بابه‌ت..." سه‌یره ! "
تاکوو ئێستا ته‌نیا بۆ دوو که‌سم فرمێسک هه‌ڵده‌ڕشت ، دایکی بێ ده‌سڵات و نیشتمانه ژێر چه‌پۆک و داگیرکراوه‌که‌م . له‌مه‌و دوا ده‌بێ بۆ سێیان : دایک و ، درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌ی ئێستا ؟ "
که جاران ده‌ستی خه‌مێک گه‌رووی دڵی ده‌گوشیم ئۆقره‌ی له به‌ر هه‌ڵده‌گرتم هه‌ڵده‌ستام و یه‌کسه‌ر به‌ره‌و کۆڵانی ئاوه‌دان و جوانی ئێوه . تۆش له نوهوومی سه‌رێ ڕا درێژه‌ی بابه‌ت..." گله‌یی "
ده‌لێم گه‌ڕێن با تێر ... تێر و ورد ... ورد سه‌یری چاوی کاڵ و ، لێوی ئاڵ و درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌وپه‌ڕی داماویی "
له ژێر هه‌ر تاڵه موویه‌کی جه‌سته‌ما ئازارێک ڕیشه‌ی داکوتاوه. ده نێو هه‌ر تێڕوانین و په‌یڤێکما که‌سه‌رێک خۆی مه‌ڵاس داوه . هێند بێ ئۆقره‌م وا هه‌ست ده‌که‌م درێژه‌ی بابه‌ت..." نا ... قه‌ت ! "
ته‌نیا ده‌ڕۆم ... ته‌نیای .... نا ... نا قه‌ت ته‌نیا نیم . ئه‌وه نییه چوار ده‌ورم پڕ له هاوڕێن . ئه‌وه نییه هه‌میشه‌م ده گه‌ڵدان و درێژه‌ی بابه‌ت..." کێ ؟ "
دڵێکم هه‌یه ... زۆڵاڵ : وه‌ک ئاو ، پاک و بێ گه‌رد : وه‌ک ئاوێنه ، وه‌فادار و دڵسۆز : درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌رگیز "
وه‌کوو ڕۆح له جه‌سته دا، وه‌ک هه‌ناسه له '' سی '' دا ، جور گلێنه ده چاو دا، چۆن ماسی درێژه‌ی بابه‌ت..." با هه‌ر بڵێن "
لۆمه‌م ده‌که‌ن له خۆش ویستنت چ عارێکه ! تانه‌م لێ ده‌ده‌ن له باس کردنت چ کاریکه ! ڕیم پێ ده‌گرن درێژه‌ی بابه‌ت..." زۆر تکایه ! "
به‌رده‌وام بۆ ده‌ڕوانیی و تاوێ کامێرای چاوه‌کانتم له سه‌ر داناخه‌ی ، بۆچی ؟ به‌زه‌ت به ته‌نیاییما دێت ؟ درێژه‌ی بابه‌ت..." له که‌ییه‌وه ؟ "
له که‌ییه‌وه چاوه‌ڕێم و هێشتاکه دیار نییه ! ئه‌وه '' با " له دوای من هات و له گه‌ڵ دارا درێژه‌ی بابه‌ت..." کێ بوو وای نه‌کرد ؟ ! ''
له یاد چوونه‌وه یه‌ک ... یه‌ک گۆرانییه پیرۆزه‌کان ، شێعره ته‌ڕ و ناسکه‌کان . هه‌ڵوه‌رین په‌ڕه ... په‌ڕه گوڵی بۆن خۆش و درێژه‌ی بابه‌ت..." که ده‌تزانی "
که ده‌تزانی خۆری ئێواره ئاسای زستان ئاوا خێرا ئاوا ده‌بی ، به هاتنی خه‌زان گوڵی حه‌زت هه‌ڵده‌وه‌رێ. که ده‌تزانی هه‌ر خه‌م و ژان و ئازاره ، درێژه‌ی بابه‌ت..." ئاخ ! "
چ سه‌ودایه‌ک ؟ _ پڕ ترس و له‌رز _ چ ئه‌وینێک ؟ مانگی جارێ گه‌ر ڕێ که‌وێ نیو نیگایه‌ک ، درێژه‌ی بابه‌ت..." ............ "
پایز هات و گه‌ڵا زه‌ردبوو ، گوڵ هه‌ڵوه‌ریی ، بولبول له سه‌ر چڵ هه‌ڵفڕیی . به سۆز و داخه‌وه ده‌یگوت : درێژه‌ی بابه‌ت..." جه‌للاد و ئازادیخواز "
گرتیان ! گه‌لێ ئه‌شکه‌نجه و ئازار فره هه‌ڕه‌شه و هاوار . هه‌ر سوور بوو له سه‌ر قسه‌ی خۆی . ده‌ستیان شکاند ! درێژه‌ی بابه‌ت..." بۆچی نایه‌ی ؟ "
بۆچی نایه‌ی ؟ خۆ من ده‌مێکه بێزارم له‌م دو‌نیا پڕ ده‌رد وئازاره . ده‌مێکه وه‌ڕزم له‌م ڕۆژگاره سارد وتاره ، درێژه‌ی بابه‌ت..." دوو ڕوویی "
به ڕه‌وتێکی ئاسکانه هاتیت و له‌و چاوه پڕ له خه‌مزه و نازانه‌ت به تیرێ دڵت ئه‌نگاوتم و ڕۆشتی . له‌و ڕۆژه‌وه تاکوو ئێستا درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌گه‌ر "
ده‌مه‌وێ ته‌لارێکت له مه‌ڕ مه‌ڕ بۆ دروست که‌م به به‌رینایی ده‌ریا ، به جوانی خه‌یاڵ ، به به‌رزی چیا . چوار ده‌وری به باخ و گوڵ درێژه‌ی بابه‌ت..." دڵی من و ... "
هاوینان دار هه‌میشه ده‌رگای سێبه‌ری له سه‌ر پشته بۆ ڕێبواران . ڕێبواری ماندوو دێت و راده‌کشێ و درێژه‌ی بابه‌ت..." ژانی دووری "
ته‌نگه دڵ و زۆر بێزارم له‌م غوربه‌ته . جه‌رگم وه‌کوو نیشتمانه‌که‌م له‌ت له‌ته . ده‌گێڕم چاو ... به چوار ده‌ورما درێژه‌ی بابه‌ت..." ده‌مه‌وێ بڕۆم "
له نێو ئه‌م چوار چێوه ته‌نگه دا جێم نابێته‌وه . له نێو ئه‌م ئابا شۆڕه ڕیش درێژه قۆڵبڕانه دا ڕێم نابێته‌وه . ده‌مه‌وێ بڕۆم به‌ره‌و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌میشه‌یی "
ئاشکرایه دوای چه‌ندین ساڵ ژیان به‌ره‌و ئه‌به‌دیت کۆچ ده‌کا مرۆڤ . چه‌ند ساتێک دوای سووتان درێژه‌ی بابه‌ت..." چۆن ده‌توانی ؟ "
ئێستاش زولفت بۆنی هه‌ناسه‌ی من ده‌دا . دڵت له ئه‌وینم پڕه . چاوه‌کانت وێنه‌ی منیان تێدا جوانترین نیگاره . ئێستاش لێوی ناسک و ئاڵت ، درێژه‌ی بابه‌ت..." ناکامی " *
ده‌لێم گه‌ڕێ تازه چیدی نیگاکانت ... گه‌رماییم پێ نابه‌خشن گه‌ر چه‌ند ئاشقانه‌ش بن ! تازه ئیدی نامه‌کانت ... درێژه‌ی بابه‌ت..." ناتوانم ... نا "
ناتوانم پێت بڵێم ئاشق ! ناتوانم ... نا ناوی ئه‌مه‌ش بنێم عیشق ! تۆ که‌ی ئاشقی ... که له خشپه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت..." دوێنێ شه‌وێ "
خۆشه‌ویستم دوێنێ شه‌وێ زۆر له پێویست نیازم پێت بوو تۆم ده‌ویست . دوێنێ شه‌وێ تا دره‌نگێ درێژه‌ی بابه‌ت..." ڕێبوار "
له نیگای چاوه کاڵه‌کانته‌وه له زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه ئاڵه‌کانته‌وه گڕی ئه‌وینێکی پاک به دی ده‌که‌م. له ڕه‌وتی هاتوچوونته‌وه له له‌نجه و لارته‌وه درێژه‌ی بابه‌ت..." بێ مه‌یلی "
چه‌ند ڕۆژێکه بێ مه‌یل و دڵ ساردت ده‌بینم . وه‌کوو جاران بزه‌ت نایه‌ته سه‌ر لێو و پێ ناکه‌نی ! چه‌ند شه‌وێکه له خه‌ونه‌کانما درێژه‌ی بابه‌ت..." که‌ی دێیته‌وه ؟ "
خۆشه‌ویستم چه‌ند ڕۆژێکه تاکوو بوولێڵ به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ت چاوم له ڕێگا بڕیوه . ڤینوسه‌که‌م چه‌ند شه‌وێکه تا کازیوه له حه‌سره‌تی دووری تۆ دا درێژه‌ی بابه‌ت..." به‌ڵێنت دامێ "
به‌ڵێنت دامێ جگه له من ده‌رگای دڵت نه‌که‌یته‌وه . بۆ هیچ جوانێ . سۆزت دامێ هه‌موو جارێ له کاتی دیاری کراودا درێژه‌ی بابه‌ت..." ئاره‌زومه " *
ئاره‌زوومه ماچ که‌م ده‌می چووک و ڕامووسم دوو لێوی ئاڵت . ئاره‌زوومه ماچ که‌م گه‌ردنی بلوورینت ، هه‌ڵمژم کوڵمی پڕ خه‌ت و خاڵت . ئاره‌زوومه درێژه‌ی بابه‌ت..." بیرت ده‌که‌م "
بیرت ده‌که‌م خۆشه‌ویستم . بیرت ده‌که‌م هه‌ست و نه‌ستم . چه‌ند ڕۆژێکه نه‌مدیوی ، ده‌سته‌کانم درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌ر ده‌تگه‌مێ ! "
په‌رۆشی هیچ مه‌به ! دڵت زویر نه‌بێ ! خه‌م مه‌خۆ ! هیچ شتێ ، هیچ که‌سێ ناتوانێ لێکمان کاته‌وه . چه‌ندیش دوور بین درێژه‌ی بابه‌ت..." خۆشت بوێم "
تۆ مه‌یلم ده‌یه من له مه‌م سه‌رخۆش و مه‌ستترم . ڕووت وه ده‌ر خه له 'داڤینشی ' هونه‌رمه‌ندتر و ژیرترم. دڵم ده‌یه درێژه‌ی بابه‌ت..." که تۆ هاتی "
که تۆ هاتی شه‌قام : جوانترین فه‌رشی بۆ ڕاخستیت . به‌هار : بۆن خۆشترین چه‌پکه گوڵی درێژه‌ی بابه‌ت..." بێ تۆ " *
کاتێک که تۆ پێ ده‌که‌نی ... پێ ده‌که‌نم . کاتێک ده‌گریی منیش ده‌گریم . نه‌که‌ی گیانه درێژه‌ی بابه‌ت..." نه‌مریی " *
پیرۆزن ئه‌وانه‌ی له ڕێی ئه‌وین دا شه‌هید ده‌بن . په‌ریین ، فریشته‌ن درێژه‌ی بابه‌ت..." کێ ده‌زانێ ؟ "
بۆ کوێ ده‌ڕۆیی ؟ تۆ نازانی ئه‌م ڕێگایه پڕه له کۆسپ و له‌مپه‌ر ؟ جێم مه‌هێڵه کێ ده‌زانێ له دوای تۆ چم لێ ده‌که‌ن درێژه‌ی بابه‌ت..." لێک‌دابڕان " *
بێ ویست و خواستی خۆمان لێکدابڕاین ، جیا کراینه‌وه . لیکدابڕان و جیا کرانه‌وه‌یه‌کی وا درێژه‌ی بابه‌ت... " من چیم ده‌وێ ؟ "
من چیم ده‌وێ له‌م جیهانه فراوانه ؟ ' جگه له ئاوه‌دانیی و ئارامیی و ته‌بایی ' . من چیم ده‌وێ له‌م وڵاته به‌رینه دا ؟ جگه له ئازادیی و درێژه‌ی بابه‌ت..." ماڵئاوایی "
ماڵئاوا ... ئه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی له ژیانم دا وه‌ک برووسکه تێپه‌ڕین . ئه‌ی ئه‌و ساتانه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت..." شه‌هوه‌ت "
شه‌و : چه‌شنی دار و خاک ، وه‌کوو پشکۆ و گڕ ، قووڵ ... قووڵ و گه‌رم گه‌رم لێک ئاڵابوون . ماچ ، ده‌تگوت : درێژه‌ی بابه‌ت..." بازنه "
بازنه‌یه‌کی به چوار ده‌ورما کێشا و گوتی : ' له‌م بازنه‌یه ده‌رنه‌چی تا دێمه‌وه ' و ڕۆیی . ده‌مێکه خه‌ریکه درێژه‌ی بابه‌ت..." بشێ ؟ ! "
ئه‌م ده‌ستی درێژی خه‌مه نازانم بۆ به‌رۆکی شڕی دڵی پڕی من به‌ر نادا ؟ ئه‌م هه‌وری گریانه درێژه‌ی بابه‌ت..." به‌زه‌ییم دێ "
به‌زه‌ییم دێ به حاڵی ئه‌و مجێوری کلێسایه‌ی دارایی خۆی خه‌رجی ئه‌و ئافره‌ته ده‌م شڕ و درێژه‌ی بابه‌ت..." ئێره‌یی "
ئێره‌یی به ' با ' ده‌به‌م شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی که ده شیرین خه‌ودای ، بێ ترس ... بێ ترس ، ئازاد ... ئازاد دێت و ورد ورد درێژه‌ی بابه‌ت..." لێم گه‌ڕی "
لێم گه‌ڕێ ... ڕقم له هه‌موو دو‌نیا بێ . نه بڕوا به ئاگر و حۆری ، نه به خوا بێ . لێ مه‌گه‌ڕێ ... درێژه‌ی بابه‌ت..." ............. "
ڕه‌نگه کاتێ که گه‌نجم بمرم . به‌ڵام جگه له‌مه ئاواتێکم نییه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک خه‌ڵکی بڵێن : درێژه‌ی بابه‌ت..." چاوه‌کانی تۆ ... "
باوکم ده‌یگوت : ئاخر ڕۆڵه که‌ی ده‌بێ به نان و ئاو خۆشه‌ویستی ؟! دایکم ده‌یگوت : درێژه‌ی بابه‌ت..." ........... "
یه‌کپارچه له سوور و سه‌وز و زه‌رد و شین و سپی ڕازاوه‌ته‌وه سفره‌ی به‌رینی سرووشت . له په‌ڕه کاقه‌زی سپی و درێژه‌ی بابه‌ت..." له کوێ ؟ "
به دوای تۆ دا ده‌ریا به چیا و چیا به ئاسمانه‌وه گرێ ده‌ده‌م . له ژێرباڵی کامه شه‌پۆل ، درێژه‌ی بابه‌ت..." دڵنیا به ! "
ده‌توانی گه‌ر بته‌وێ ڕێ له هاتنی به‌هار بگری ، نه‌هێڵێ نه گوڵ سه‌وز بکا ، نه گه‌نم . درێژه‌ی بابه‌ت..." یادت هه‌میشه له دڵمایه "
بڕیارم داوه ئه‌م پایزه * تا دوایین گه‌ڵا * بۆ ته‌نیای تۆ و درێژه‌ی بابه‌ت..." من وام خۆش ده‌وێی "
چاوێک له دو‌نیا ، چاوێک له تۆ . ده‌ستێک له گه‌ڵ خه‌ڵکا ، ده‌ستێک ده گه‌ڵ درێژه‌ی بابه‌ت..." نازانم ، نا! "
که بیر له ژیان ده‌که‌مه‌وه : ئازارێکی کوشنده‌یه . که له دو‌نیا درێژه‌ی بابه‌ت..." یادت هه‌میشه له دڵمایه "
له شه‌وانی پڕ له ژانی ته‌نیایی ئه‌م غه‌ریبییه ، له ڕۆژانی پڕ ئازاری ئه‌م ئاواره‌ییه‌وه بیرت ده‌که‌م ، بۆت ده‌گریم . جار جار وه‌کوو درێژه‌ی بابه‌ت..." سه‌رداری خه‌مه‌کان "
هه‌ر خه‌مه وخه‌مه و خه‌م به سه‌ر شاری دڵما داده‌بارێ . هه‌ر ئازاره و ته‌ق ته‌ق درێژه‌ی بابه‌ت..." پێش چاوه‌کانی تۆ "
پێش ئه‌وه‌ی که تۆ بناسم ، پێش ئه‌وه‌ی که بارانی عیشقی تۆ له ده‌شته‌ڵانی دڵم دا‌کا . مرۆڤێکی بێڤه‌ر * و درێژه‌ی بابه‌ت..." ڕۆژانێک بوو "
چاوه‌ڕێت بووم . ڕۆژانێک بوو ژینم له خۆم تاڵ کردبوو. خه‌وم له چاو تۆراندبوو. چاوه‌ڕێت بووم . ڕۆژانیک بوو به هیوای درێژه‌ی بابه‌ت..." سا خۆت بڵی "
یادت... ترپه‌ی لێدانی دڵمه. ناوت... خۆشترین وشه‌ی سه‌ر زارمه. چاوه‌کانت... یه‌کیان هه‌تاوه، ڕۆژانه له گه‌ڵما ڕاز و نیاز ده‌کا و گه‌رمم ده‌کاته‌وه. ئه‌ویتریان مانگه ، درێژه‌ی بابه‌ت..." نا "
مردن ! ؟ نا... قه‌تم نه ویستوه .
ئو‌مید سه‌لیمی 3/9/2006 Eskiltuna ... سوید " یادت هه‌میشه له دڵمایه "
ده‌ستێک : په‌نجه‌کانی شکێنرابن ، ئه‌ژنۆیه‌ک : هێزی لێ بڕڕابێ ، چاوێک : درێژه‌ی بابه‌ت..." ڕۆژێک دێیه‌وه "
ڕۆژێک دێیه‌وه ده‌زانم وه‌کوو ئه‌وه‌ی شتێکی به نرخت لێ ون بووبێ کۆڵان و شه‌قام و درێژه‌ی بابه‌ت..." بۆ کۆچی ناوه‌خت و مه‌رگی سه‌ختی باوکم "
" یادت هه‌میشه له دڵمایه "
که تۆ ڕۆشتی خه‌ون و هیوا و خۆزگه‌کانم درێژه‌ی بابه‌ت... " نه‌که‌ی ئامان ! "
نه‌که‌ی کچێ ئامان نه‌که‌ی ئه‌و غه‌ریبانه‌ت خۆش بوێ ! ڕێبوار ئاسا هه‌ر بۆ ساتێ سێبه‌ری داریان خۆش ده‌وێ. وه‌کوو مارت پێوه ده‌ده‌ن. درێژه‌ی بابه‌ت..." ئێستا "
خۆشه‌ویستیت له دونیای یاخی کردم. وه ده‌ری نام له ئاوه‌دانیی و ماریفه‌ت. خۆشه‌ویستیت له گه‌ڵ دار و به‌رد و ، درێژه‌ی بابه‌ت..." به‌ڵێن"
په‌پووله به‌ڵێنی داوه هه‌ر چه‌نده شه‌م بیسووتێنێ جێی نه‌هێڵێ. بولبول به‌ڵێنی داوه چه‌نده دڕکی ده پێ ڕاچێ واز له عیشقی گوڵ نه‌هێنێ. ماسی به‌ڵێنی داوه درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌دی ئێمه بۆچ وا نه‌که‌ین ؟ "
په‌پووله و شه‌م به‌ڵێنیان داوه پێکه‌وه بن تا دوا چرکه‌ی سووتان و توانه‌وه. بولبول و باخ ، درێژه‌ی بابه‌ت..." بۆیه‌م هێنده خۆش ده‌وێی "
له چاوانتا : دیمه‌نی دڵڕفێنی نیشتمان و، له نیشتمانیشا : چاوانی شینی تۆ به دی ده‌که‌م. له پێکه‌نینتا : درێژه‌ی بابه‌ت..." وه‌رینێکی بێ واده"
ده‌شتێک له نه‌بوون و کانییه‌کی وشک و دارێکی کلۆرم ئه‌مێستا من. چاوه‌کانم : سۆمایی و، ده‌سته‌کانم : درێژه‌ی بابه‌ت..." من بێ که‌سم ؟ "
له بێ ده‌نگیم ڕامه‌مێنه. مه‌ڕوانه ڕووخساری زه‌ردم. مه‌ڵێ هه‌ژار و فه‌قیره. ته‌ماشا که... دڵ : درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌میشه بیرت ده‌که‌م"
ده‌ره‌وه، نه‌رم... نه‌رم چه‌شنی بزه شیرینه‌کانت به‌فر ده‌بارێ. ژوورێ، له لایه‌ک ڕادوێ ئاهه‌نگه‌کانی و ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌کانی درێژه‌ی بابه‌ت..." دوو ڕێیان "
له‌و به‌ر شه‌قام زولف په‌رێشان تۆ. له‌م به‌ر شه‌قام حاڵ په‌رێشان من. ده‌ستم بۆ هه‌ڵده‌بڕیی، درێژه‌ی بابه‌ت..." په‌نجه‌ره "
له‌و دیو په‌نجه‌ره بزه له سه‌ر لێو تۆ. له‌م دیو په‌نجه‌ره چاو پڕ له حه‌سره‌تی دیدار من. ده‌په‌یڤی، درێژه‌ی بابه‌ت..." بۆ چی ؟ "
من ده‌زانم تۆ چیت ده‌وێ. تۆش ده‌زانی من چیم ده‌وێ. _ هێنده پرسیار ئیدی بۆ چی؟ _ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ درێژه‌ی بابه‌ت..." زستان"
نه فڕینی سیحری باڵی په‌پووله‌یه‌ک، نه بۆنی خه‌مڕه‌وێنی سووره گوڵێک، نه ورینگه‌ی دڵڕفێنی ئاوازی بولبولێک. هه‌موو بێ ده‌نگی بی ده‌نگ! وه وێرانه ده‌چێ زه‌ویی و ڕووتی ڕووت و بێ ناز درێژه‌ی بابه‌ت..." سه‌رده‌می زێڕین "
خۆشه‌ویستی باوه‌شمان بۆ ده‌کاته‌وه، هومێد به پیرمانه‌وه دێت، شادی ده‌بێته ماڵی هه‌میشه‌ییمان، به‌هار بۆن خۆشترین چه‌پکه گوڵی درێژه‌ی بابه‌ت..." ناهومێدی "
ساردی دو‌نیا و خه‌مه‌کانی ژیان هێدی هێدی له هه‌موو شتێکم بێزار ده‌که‌ن. نه خه‌ونێکی خۆش ده‌بینم، درێژه‌ی بابه‌ت..." به‌ڵام! "
ڕه‌نگه بتوانم وه‌سفی جوانی ئاسمان، تریفه‌ی مانگه شه‌و، جریوه‌ی ئه‌ستێره، تیشکی زێڕینی خۆر، ڕێژنه بارانی به‌هاری و دیمه‌نی ڕازاوه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت... '' خه‌ونێک تاڵتر له ڕاستی "
دوێنێ چاوم لێ بوو منداڵێکی هه‌ژار ، برسی له بن دارێکا نووستبوو. گوێچکه‌م لێ بوو به ده‌م خه‌وه‌وه، درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌م خه‌ونه‌ی من که‌ی دێته دی؟ "
ته‌مه‌نێکه خه‌ون ده‌بینم به ڕووخسارێکی جوان و نازه‌نینه‌وه. زه‌مه‌نێکه له هه‌موو شتێ ده‌ستم هه‌ڵگرتووه وه‌کوو مه‌م دوای خه‌ونێک که‌وتووم دوای ئه‌ویندارێکی وه‌ک زین ته‌مه‌نێکه درێژه‌ی بابه‌ت..." 'با' ی ئه‌مجاره "
که جاران ' با' هه‌ڵی ده‌کرد یان تۆز و خۆڵی به نێو چاوانی مرۆڤا ده‌دا، یان دار و دیواری ده‌ڕمان، یان ده‌واری شڕ ده‌کرد. به‌ڵام... درێژه‌ی بابه‌ت..."په‌ری شێعر"
زۆر ده‌گمه‌ن خه‌ونت پێوه ده‌بینم به‌ڵام هه‌ر که بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه تاسه‌ی حه‌زت دامده‌گرێ لای من ده‌بێته درێژه‌ی بابه‌ت..." خۆشم ده‌وێی "
خۆشم ده‌وێی هه‌ر چه‌نده وه‌کوو بێگانه‌م چاو لێ ده‌که‌یی و دوژمنانه‌م ئازار ده‌ده‌ی. خۆشم ده‌وێی نیگات: ده‌مباته سه‌رسه‌وزترین درێژه‌ی بابه‌ت..." خۆزگه‌یه‌کی تاڵ "
ئازار : زاری وه‌ک که‌له‌بچه بۆ کردوومه‌ته‌وه. خه‌م : داگیرکه‌رێکی پیره و له سه‌ر ته‌ختی درێژه‌ی بابه‌ت..." شه‌و و ئاسمان و من "
شه‌وه و ئاسمان چه‌شنی چاوه کزه‌کانی دایکم هۆن.. هۆن فرمێسک ده‌بارێنێ. شه‌وه و منیش درێژه‌ی بابه‌ت..." که‌ی سێبه‌رتم بۆ هه‌ڵده‌خه‌ی ؟ "
له ئاسمانی بێ سنووری خه‌یاڵما تاقه باڵنده‌ی به‌فه‌ڕی. له پێده‌شتی خه‌ونه‌کانما درێژه‌ی بابه‌ت..." بڕیار "
چیدی له خه‌ونیشدا ده‌ستت وه ده‌ستم ناکه‌وێ. له خه‌یاڵیشدا ڕانامووسی لێوه‌کانم. چیدی خۆری ئه‌وینم درێژه‌ی بابه‌ت... " له دڵتم جێ که‌ره‌وه "
وێم ده ده‌ستت! له‌وه کوشنده‌تره که من به‌رگه‌ی بگرم ته‌نیایی و درێژه‌ی بابه‌ت..." چیدی "
چیدی نیگاکانم نیگاکانت ناخوێننه‌وه. ده‌سته‌کانم: ده‌سته‌کانتی له لا نامۆن. لێوه‌کانت : درێژه‌ی بابه‌ت..." نا، قه‌ت ناتوانی "
ده‌توانی وه‌کوو ده‌واری شڕ ئادارم به سه‌ر پاداره‌وه نه‌هێڵی. ده‌توانی درێژه‌ی بابه‌ت..." بژی ژیان "
که‌س به مردن ڕازی نییه. هیچ شتێ حه‌ز له مه‌رگ ناکا. دار نایه‌وێ ته‌ور بیبڕێ. به‌رد ناخوازێ درێژه‌ی بابه‌ت..." بی ناو نیشان "
نه گوڵێک له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ما ده‌ڕوێ، نه له گوێسوانه‌ی ماڵه‌که‌ما باڵنده‌یه‌ک هه‌ڵده‌نیشێ، نه که‌سێک درێژه‌ی بابه‌ت..." له گه‌ڵ تۆ دا "
چه‌ند توانام ئه‌و ده‌مه‌ی که ده‌ستم ده ده‌ستی تۆدان و چه‌ند گه‌نج ئه‌و کاته‌ی که درێژه‌ی بابه‌ت... " تاسه‌یک تژی له ترس "
ئێوارانێ ئه‌و کاته‌ی خۆر دوایین تیشکی جوانی خۆی له که‌له‌وه ئاراسته‌ی دارستان و ده‌شت و شاخ ده‌کا، ئه‌و کاته‌ی که
درێژه‌ی بابه‌ت... " لێره‌یین و له‌وێشین "
له گه‌ڵمایی و دووریی دووریی و له گاڵمای. هه‌موو ڕۆژێ له گه‌ڵ یه‌که‌م گزینگی هه‌تاوا درێژه‌ی بابه‌ت..." له چی ده‌چی ؟ "
" هۆنه‌ر ناتوانێ جوانی تۆ به هیچ شێوێکی بنوێنێ له مه‌ڕمه‌ڕ چۆن ده‌تاشرێ هه‌یکه‌لی ئه‌م به‌ژن و باڵایه؟ " "" هێمن "" له چی ده‌چن چاوه‌کانت: مانگ یان خۆر؟ له چی ده‌چن لێوه‌کانت: درێژه‌ی بابه‌ت... " ئه‌وینێکی ئه‌به‌دی " لێره‌م ئه‌من له گه‌ڵ تۆدا به‌خته‌وه‌رترین مر‌ۆڤم. هه‌ست ناکه‌م به چ ئازار و ده‌ردێک. پڕم له شادی، درێژه‌ی بابه‌ت..." ئافره‌ت "
ئازارێکی باڵا به‌رزی بێ ده‌نگم. په‌یکه‌رێکی ده‌ست و پێ شه‌ته‌ک دراوی چاو به‌ستراوی بی ڕه‌نگم. له بیرمایه کاتێ ڕووام، کاتێ که چاوم کرده‌وه، هه‌ر چوار ده‌ورم... کێرد و درێژه‌ی بابه‌ت..." گومان "
تاکوو ئه‌وڕۆ هه‌رچی هه‌بوو و نه‌بوو ده ئه‌تۆی ئێوه‌م ده‌خستن هه‌موو ئێوه‌م به تاوانبار زانی. ئێوه‌م به نه‌زان، درێژه‌ی بابه‌ت..." ئه‌مشه‌و "
کڕێوه‌یه، به‌فر و " با" پێکه‌وه ده‌بارێن. زریانێکی تووشه تف هه‌ڵده‌ی ده‌یبه‌ستێ ئه‌مشه‌و. ئای... خۆزگه ده‌تزانی چه‌نده‌ت تاسه ده‌که‌م درێژه‌ی بابه‌ت..." ئازادی "
تۆ ئه‌و داره باڵا به‌رزه هه‌رده‌م سه‌وزه‌ی به‌ری چێژم پێ ده‌به‌خشی. ئه‌و ژووره‌ی که تێیدا ده‌حه‌سمه‌وه. ئه‌و باده‌یه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت..." دوو وێنه له یه‌ک تابلۆدا "
که له گه‌ڵمای... سه‌وزترین دره‌ختی ساڵم. ده‌نگ خۆشترین مه‌لی باخم. گه‌رمتر له خۆری هاوین و گه‌شتر له تریفه‌ی مانگم. که لێم دووری... دارێکی ته‌ریکی وشک هه‌ڵاتوو، درێژه‌ی بابه‌ت..." دوێنێ و خه‌ونێکی وه دی نه‌هاتوو "
هه‌موو خه‌ونه‌کانی دوێنێی خۆم و تۆ، ئاواته‌کان، بیره‌وه‌ریی و یادگارییه‌کان، هه‌موو شتێک بۆنی دوێنێی لێوه ده‌هات، ناوی دوێنێی پێوه بوو، درێژه‌ی بابه‌ت...'' له‌وساوه که "
له‌وساوه که خۆشت ده‌وێم هه‌ست به مه‌زنایه‌تی ده‌که‌م. جگه له تۆ نه‌که‌س ده‌ناسم و نه که‌سیش ده‌بینێ درێژه‌ی بابه‌ت..." جیهانی چاوه‌کانی تۆ " خه‌ڵکی: تیشکی ڕۆژ ده‌په‌رستن، من: تیشکی چاوه کاڵه‌کانی تۆ. خه‌ڵکی: تریفه‌ی مانگه شه‌ویان درێژه‌ی بابه‌ت...
شێعر هات و لێم پاڕایه‌وه ئاواز هات و ده‌سته و دامێنم بوو ده‌نگ هات و وه سه‌ر ده‌ست و پێم که‌وت. ................... شێعر: یه‌کجار بێ ده‌سڵات و ئاواز: بێ هاز و ده‌نگ: کز زامی تۆش: گه‌وره‌تر له ژیان هه‌ڵه‌بجه‌که‌م هه‌ڵه‌بجه گیان بۆیه بێ ده‌نگیم هه‌ڵبژارد.
ئو‌مید سه‌لیمی 6/2004 کۆنیا..تورکیه
" ڕۆژژمێر "
زۆر له مێژه ده‌مه‌وێ ڕۆژێک دیاری که‌م... بۆ سه‌ردانێ، گه‌ڕانێ، سه‌یرانێ. ................... لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژژمێر درێژه‌ی بابه‌ت..." کۆتایی کایه " هه‌موو شتێ له نێوانمان دوایی پێ هات. هه‌موو شتێ به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوو. هه‌مووی له بیری خۆت به‌ره‌وه درێژه‌ی بابه‌ت...خۆشه‌ویستی
ناڵێم خۆشم ده‌وێی یا... نا بێزارم لێت یا... نا لێت ده‌گه‌ڕێم هێنده بۆ خۆت بیر که‌یته‌وه خۆتت له بیر بچێته‌وه.
ئو‌مید سه‌لیمی 15/9/2007 سوید
ڕازی ژیان
له‌م وڵاته سارد و سڕه له‌م دووری دووره‌وه هه‌ست به گه‌رمی له‌شی تۆ ده‌که‌م ************** ئه‌وه‌یه هومێد و ڕازی ژیانی من.
ئو‌مید سه‌لیمی 26/7/2006 sundsvall سوید ساخته
هه‌ڵمی خه‌یاڵیک بووی له سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دڵم ڕۆنیشتبووی. توایته‌وه هه‌ر که هه‌ڵهات خۆری ڕاستی.
ئو‌مید سه‌لیمی 8/2/2007 sundsvall سوید
ئه‌وین
ئه‌وین تاوانه ئیمه‌ش تاوانبار تا نه‌توانین ته‌نیا وه‌مێنین.
شێعری: مارگریت یوستار وه‌رگێڕانی بۆ فارسی: سعید آذین وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه بۆ کوردی: ئومێد سه‌لیمی درێژه‌ی بابه‌ت...
خۆزگه
بریا " ئاشق" و " شاعیر" بان "ئیمپراتۆر" و " سه‌رۆک" ه‌کان. ئه‌وجا ده‌مانبینی: چه‌نده ئاوه‌دان و خۆشه ئه‌م دونیایه.
ئو‌مید سه‌لیمی 31/7/2006 sundsvall سوید دیمانه
چاوکانتم لێ درێخ مه‌که جگه له دیداری تۆ هومێدێکی نییه ئه‌م ماندووه.
ن: سوهراب ڕه‌حیمی و: ئو‌مید سه‌لیمی درێژه‌ی بابه‌ت...
بۆ؟
بۆ چی دێی بۆ دیدارم؟ که ده‌زانی ڕۆشتنت... خه‌مێکه ده‌کوژێ گشت خۆشییه‌کانم.
ئو‌مید سه‌لیمی 28/10/2006 sundsvall سوید ئیمزا
ئه‌م بۆنه‌ی.. که له خۆتی ده‌ده‌ی مۆسیقایه‌کی پرسیار که‌ره و ئیمزای تایبه‌تیته که مه‌حاڵه لاسایی بکرێته‌وه....
نزار قه‌ببانی له عه‌ره‌بییه‌وه ئو‌مید سه‌لیمی درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌هار بوو من ماچم کردیت دنیا پڕ بوو له عه‌تر.
ئو‌مید سه‌لیمی نروێژ 1/3/2008 " بگه‌ڕێوه "
هێشتا دو‌نیا وه‌ک خۆیه‌تی چ نه‌گۆڕاوه. هێشتا بزه له سه‌ر لێوی ژیان درێژه‌ی بابه‌ت...
" دوو تابلۆ "
پێکه‌نینت: دونیا‌م لا جوانتر و ژیانم له خۆشتر و شیرین‌تر ده‌کا. گریانت: درێژه‌ی بابه‌ت...
" شه‌هید "
" با " ده‌یلاوێنێته‌وه. " دار " قژی خۆی ده‌ڕنێ. " ئاسمان " به کوڵ ده‌گری. نێو چاوانی درێژه‌ی بابه‌ت..." هه‌موو جوانییه‌کانی دو‌نیا له چاوانی تۆدا کۆ بۆته‌وه"
که ته‌ماشای دو‌نیا ده‌که‌م پڕه له وێنه و جوانی تۆ. که چاو له چاوی تۆ ده‌بڕم دونیایه و پڕه له جوانی. تۆ گشت جوانییه‌کانی دونیات درێژه‌ی بابه‌ت... " دڵڕه‌قی "
پاپۆڕێکی سه‌رگه‌ردان بووم هاتم له قه‌راخی ده‌ریای عیشقی تۆدا له‌نگه‌ر بخه‌م. ڕێبوارێکی هه‌ڵوه‌دای بێ په‌نا بووم درێژه‌ی بابه‌ت...
" تکا "
له قه‌راخی ده‌ریای خۆشه‌ویستی تۆدا ده‌یه‌وێ له‌نگه‌ر بخا پاپۆڕی دڵم. ده به شه‌پۆله‌کانت بڵێ: ئارام و له سه‌ره‌خۆ بن، درێژه‌ی بابه‌ت...
" ئه‌وپه‌ڕی سه‌ختی"
چه‌نده زۆر و فراوانه شت بۆ نووسین و ناتوانم! چه‌نده فره‌یه شت بۆ وتن و ناوێرم! چه‌نده‌م خۆش ده‌وێی و ئازیزی له لام به‌ڵام ڕاڕام! ئای..... درێژه‌ی بابه‌ت...
گیانێک و دوو جه‌سته
تێک لقانی نیگا، وێک که‌وتنی دڵ، بزه‌یه‌ک: گوڵی عیشق ده‌ڕوێ. دیتنی درێژه‌ی بابه‌ت...هاوده‌ردی
خه‌یاڵ نه‌که‌ن که ئاسمان قه‌ت خه‌می ئێمه ناخوا و زه‌وییش هیج په‌رۆشمان نییه! ئه‌وه نییه درێژه‌ی بابه‌ت...
زمانی بێ ده‌نگی
کاتژمێرێکی ته‌واو، بێ ئه‌وه‌ی که وشه‌یه‌کم له زار بێته ده‌رێ، له ڕووخساری ڕامام. هاوار ی کرد که: خنکام ئیدی! بۆچ قسان ناکه‌ی؟ گوتم: نه‌تبیست؟! بڕۆ!
ن: کارۆ و: ئو‌مید سه‌لیمی
گوڵی سوور و گوڵی زه‌رد
گوڵێکی سوورم پێ دا، گوڵێکی زه‌ردی وێ دام..! بۆ ساتێکی ناته‌واو ، دڵم له لێدان که‌وت... درێژه‌ی بابه‌ت...
ده پێم بڵێ!
چلۆن بێم و بتبینم له کاتێکدا که‌وشه‌نه‌کان هه‌مو مین ڕێژن؟ چۆن بتوانم پاپۆڕی ئه‌وینم درێژه‌ی بابه‌ت...
وێنه‌یه‌ک دڵ له ده‌ریا ده‌ده‌م و خۆ ده‌ده‌مه ده‌ست شه‌پۆله سه‌رشێته‌کان تا بزانم به چ ڕووخێکم دا ده‌ده‌ن. *********** درێژه‌ی بابه‌ت...
ترس ترسێک سه‌راپای گیانی داگرتووم خه‌ریکه دونیا‌م وه له‌رزه ده‌خا. گومانێک ناخی ته‌نیوم ئۆقره و ئارامی درێژه‌ی بابه‌ت...
مه‌ودا هه‌موو گیانم ده‌که‌مه چاو و ناتبینم سواری برووسکه ده‌بم و پێت ناگه‌م سه‌راپا ده‌بمه گوێ و درێژه‌ی بابه‌ت...
په‌شیمانی
له‌و ماڵه ساویلکه‌یه دابڕام و وه دوای شوێنێک که‌وتم ڕازاوه‌تر.. خۆشتر. ئای ئازیزه‌که‌م! نه‌مده‌زانی درێژه‌ی بابه‌ت...نیگایه‌ک و دڵمان وێک دا. بزه‌یه‌ک و یه‌کمان خۆش ویست. ماچێک و بوو به هه‌وره تریشقه باران دای کرد - بارانی عیشق - خونچه پشکووت - خونچه‌ی ئه‌وین - *************** هه‌ڵه‌یه‌ک و دڵ شکا. چرکه‌یه‌ک و بزه تۆرا. له‌و هه‌رێمه‌ی تۆوی ماچمان چاند دڕکی جودایی سه‌وز بوو.
ئو‌مید سه‌لیمی وان- تورکییه 1/3/2004
هه‌چ وه‌خت هه‌چ که‌سێ ده‌فته‌ری ژینم هه‌ڵداته‌وه له لاپه‌ڕه‌ی "عیشق" دا ته‌نیا یه‌ک دێڕی به‌ر چاو ده‌که‌وێ: "بۆ هه‌میشه‌م خۆش ده‌وێی ده‌ریا خانم".
ئو‌مید سه‌لیمی 31/7/2006 sundsvall سوید
'' که‌شتی''یه‌کی تێک شکاوی نێو ده‌ریای پر شه‌پۆل و گه‌رداوی ژیانم چراکانتم بۆ هه‌ڵکه گه‌ر ده‌زانی که‌نارێکی ئارام و ئه‌منی.
ئو‌مید سه‌لیمی 17/3/2007 sundsvall سوید
گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی کوڕه بچکۆله‌که گوتی: جار جار که‌وچکه‌که‌م له ده‌ست ده‌که‌وێ. پیره‌مێرد گوتی: منیش هه‌ر وا. کوڕه‌که له سه‌ره‌خۆ سکاڵای کرد: من میز به خۆدا ده‌که‌م. پیره‌مێرد پێکه‌نی و گوتی: منیش هه‌ر وا. کوڕه‌که گوتی: من زۆر ده‌گریم. پیره‌مێرد سه‌رێکی له‌قاند و گوتی: منیش هه‌ر وا. به‌ڵام خراپتر له هه‌مووان ئه‌مه‌یه که... کوڕه‌که گوتی: مرۆڤه گه‌وره‌کان گوێم ناده‌نێ. پاشان کوڕه‌که گه‌رمی ده‌ستێکی چرچ و لۆچی هه‌ست پێ کرد. تێده‌گه‌م چه هه‌ستێکت هه‌یه... تێده‌گه‌م.
نووسینی: شل سیلور استاین وه‌رگێڕانی بۆ فارسی: عه‌لی ڕه‌جه‌بی وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: ئومێد سه‌لیمی
له من "نامه" یه‌کی خۆشه‌ویستی له تۆش "نامه" یه‌ک وه دروست ده‌بێ به‌هار.
نزار قه‌ببانی له عه‌ره‌بییه‌وه: ئو‌مید سه‌لیمی
"ماوا"یه‌کی هه‌میشه‌ییم نییه له هیچ شوێنێک. ماڵی هه‌میشه‌یی من له سه‌ر کاقه‌زی نووسینه.
نزار قه‌ببانی له عه‌ره‌بییه‌وه: ئو‌مید سه‌لیمی
ده‌ریا خانم! چاوه‌کانم! ده نێو ده‌ریای عیشقی تۆدا وه ڕێ خستووه که‌شتی ڕۆحی سه‌رگه‌ردانم. من هیچ کاره‌م بێ ده‌سڵاتم چۆنت پێ خۆشه وا بکه. که‌ی ده‌ته‌وێ له سه‌ر باڵی شه‌پۆلتم وه فڕین خه. له کوێت ده‌وێ له‌نگه‌ر بگره. من...سوار نیم! ناخوداش نیم! هه‌موو هه‌ر خۆتی... ته‌نیا خۆت. هیچ مه‌پرسه من ناترسم نه له خنکان نه تێک شکان. *********** تووڕه ده‌بی؟ هه‌ڵده‌چی؟ هه‌ر خۆشم ده‌وێی. تووره‌ییت چێژ به‌خشه تامی ژینم پێ ده‌چێژێ. له گه‌ڵ هه‌ڵچوونتا عیشقم باڵا ده‌کا. ************** ده‌ریا خانم! چاوه‌کانم! قه‌تم ده‌ریا خۆش نه‌ویستووه. قه‌تم خۆ ده ده‌ریا نه‌هاویشتووه. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که تۆم دیوه و تۆم ناسیووه شه‌و نییه خه‌ون نه‌بینم به ده‌ریاوه. ڕۆژ نییه خۆم ناوێمه ده‌ریاوه. ***************** ده‌ریا خانم! دڵ و گیانم! تۆ: ڕۆژ و مانگ و ساڵی منی. تۆ ده‌ریا نیت تۆ ماڵی منی.
ئو‌مید سه‌لیمی 2/7/2006 Skarpnäck Stockholm درێژه‌ی بابه‌ت...
که له گه‌ڵ تۆدام.. نیگام: گوڵی لێ ده‌ڕوێ و په‌یڤینم: شێعر. *********** که دوورم له تۆ.. چاوم: ده‌ریا زارم: هاوار دلیشم: هه‌ر مه پر سه.
ئو‌مید سه‌لیمی 21/6/2006 Eskilstuna
که هاتی: گرانترین دیاریم پێ به‌خشیت [ دڵم ]. ************** که ڕۆشتی: گرانترین دیاریت بۆ جێ هێشتم [ خه‌م ]!
ئو‌مید سه‌لیمی 17/6/2006 یۆنان
ئێواره‌یه و ئاسمانی شاری داپۆشیوه ڕه‌شه هه‌ور. نه پرچی زێڕینی گزینگێ دیاره و نه جریوه‌ی چاوی ئه‌ستێره‌یه‌ک. ئێواره‌یه و چاوم: پڕ و دڵم: تارتر له ئاسمانه. دووری...دوورم له چاوه مسته‌کانت و نه سروه‌یه‌ک بۆنی زوڵف و نه باڵنده‌یه‌کیش هه‌واڵتم بۆ دێنێ. دووری....دوورم و زۆر ده‌ترسم ده‌م ئێواره تار و چۆڵی غوربه‌ته‌دا بمرم و هاواریشم ناگاته گوێت!
ئو‌مید سه‌لیمی 28/6/2006
درێژه‌ی بابه‌ت... چه‌شنی نه‌ی ده‌ناڵێ دیسان دڵی من ئه‌ی خوا، خوێنی کامه ئه‌ویندار دیسان داتکایه چاڵه‌وه؟
هوشه‌نگ ئیبتهاج"ه.ا.سایه" له فارسییه‌وه: ئو‌مید سه‌لیمی زویر مه‌به که ناتوانم پێت بڵیم که‌نگت ده‌گوێزمه‌وه! لۆمه‌م مه‌که وه‌رزه‌کانم لێ تێکچوون هه‌ر هه‌موویان وه یه‌ک ده‌چن! ************ له ساڵنامه‌ی ژیانی من: به‌هار: پڕ له ده‌رد و ئازار هاوین: که‌سه‌ر و ژان پایز: مه‌رگ و دووری ئازیز زستان: هاوار و گه‌رمه شین. ************* مۆڵه‌تم ده‌یه لێم گه‌ڕێ به‌شکوو شه‌وێک ساتێک چرکه‌یه‌کت له ساڵ له زه‌مه‌ن بۆ بدزم.... که دوور بێ له هاوار و ژان و خاڵی بی له گریان و شین.
ئو‌مید سه‌لیمی 27/5/2004 کۆنیا..تورکیه
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئێواره‌یه و ڕه‌شه‌بایه‌کی ناوه‌خت قژی کاڵی گوڵی ساوای ئه‌م باخچه‌یه‌م ده‌وه‌رێنێ. گه‌ڵای تازه ڕواوی داری عیشقم ده‌ژاکێنێ. ئێواره‌یه و ده‌ستی بی ڕه‌حمی دابڕان ' ژێ' یه‌کانی ده‌نگی یه‌ک.. یه‌ک پساندووم و چه‌ند ده‌گوڕێنم و هاوار ده‌که‌م پێت ڕاناگا ده‌نگی خنکاوی ئه‌م گشت هاواره‌م. زه‌رده‌په‌ڕه و تیری خه‌مێکی چڕ مه‌لی دڵی ئه‌نگاوتووم و هه‌ر چی ده‌که‌م باڵ لێک ده‌ده‌م هێنده دووری پێت ڕاناگه‌م. تا بۆ دواجار ماچێکی سه‌ر گۆنات بکه‌م. بوولێڵه و هه‌وری خه‌مێکی قه‌ترانی ئاسمانی ژینی ته‌نیووم جودایی بۆته جه‌للاد و گۆشاوگۆشی سه‌ر بڕیوم. شه‌وه و خه‌م و ئازاری ئه‌م دابڕانه خه‌وی ده چاوان ته‌راندووم. هیوا و 'خۆشی'ی لێ فڕاندووم. زۆر ده‌ترسم جارێکی که‌ت نه‌بینمه‌وه. یا.. ده‌ست له نێو ده‌ستی که‌سێکی که‌ت ببینمه‌وه.
ئو‌مید سه‌لیمی 5/2004 وان.. تورکیه
پێرێ.. ئاشنات بووم و دوێنێ.. خۆشم ویستیی و ئه‌وڕۆکه.. لێت جیا ده‌بمه‌وه. ************ نه‌تناسیبم ڕه‌نگه مه‌گره له من هاوڕێی" په‌ره‌سێلکه" م ئه‌من. من هه‌میشه له سه‌فه‌رم. من هه‌میشه ده‌ربه‌ده‌رم. نه‌تناسیووم من کۆچه‌رم.
ئو‌مید سه‌لیمی 23/5/2004 کۆنیا.. تورکیه
'' من و ئه‌وین ''
نێوان من و ئه‌وین مه‌ودا فڕینێک بوو که شکا باڵه‌کانم.
سوهراب ڕه‌حیمی له فارسییه‌وه: ئو‌مید سه‌لیمی
له هه‌موشتێ ده‌بوورم ئه‌گه‌ر بزانم کام ڕێگا به تۆم نزیکتر ده‌کا.
سوهراب ڕه‌حیمی له فارسییه‌وه: ئو‌مید سه‌لیمی
یه‌که یه‌که‌یان پشکنی باخه‌ڵه‌کانی! جگه له وێنه‌یه‌ک و شێعرێک که بۆ ئه‌وینداره‌که‌ی نووسیبوو ده‌ستیان نه‌که‌وت چی دی. ***************** سه‌ره‌ڕای وه‌ش له داریان دا!
ئو‌مید سه‌لیمی...سوید
قه‌ڵه‌م: بیر سوار خه‌یاڵ: ده فڕینی به‌رده‌وام ئه‌زیزه‌که‌م! له شتی جوان وشه‌ی نه‌رم و نیان که شایانی جوانی تۆ بێ و ئه‌وینی پیرۆزی تۆی پی پێناس که‌م. *************** بیر: هیلاک خه‌یاڵ: هه‌ناسه سوار قه‌ڵه‌میش.. ئه‌زیزه‌که‌م! وشه‌یه‌کی بۆ نانووسرێ! *********** ئه‌م عیشقه‌ی تۆ چ عیشقێکه؟ جوانی تۆ له چی ده‌چێ؟
ئو‌مید سه‌لیمی 15/1/2007 سوید
خۆشم ده‌وێی کاتێ که پیده‌که‌نی پێکه‌نینت: تاوه.... به‌فری بێزاریی و ناهومێدی سه‌ر دڵم ده‌توێنێته‌وه. ************** خۆشم ده‌وێی کاتێ که تووڕه ده‌بی تووڕه‌ییت: نه‌رمه "با" یه... خۆشتر ده‌کا ئاوری عیشقم.
ئو‌مید سه‌لیمی 31/7/2006 sundsvall سوید
تاڵه "موو" یه‌که نێوان... ژیان و مه‌رگ.
ئو‌مید سه‌لیمی 5/2/2007 sundsvall سوید
زۆر که‌س دێن و ده‌خوازن ئه‌م ژووره بگرن. ************ سارد ده‌بنه‌وه و سه‌ر داده‌خه‌ن و ده‌رۆن هه‌ر که تابڵۆی به‌ر ده‌رگای ژووره‌که ده‌بینن به‌ڵام! " ئه‌م ژووره بۆ هه‌میشه گیراوه".
ئو‌مید سه‌لیمی 31/7/2006 sundsvall سوید
دوای من هه‌ر که‌سێ بییه‌وێ دڵت داگیر کا ده‌بینێ له‌و سه‌ری سه‌ره‌وه ئاڵای به‌رزه باڵای ئه‌وینی من بۆ هه‌میشه هه‌ڵکراوه.
ئو‌مید سه‌لیمی 31/7/2006 sundsvall سوید
پێش له‌وه‌ی که لێکمان ماره که‌ن مه‌لا و شه‌رع ده‌مێک بوو شیرینی مانگی "هه‌نگوێن" مان چه‌شتبوو ئێمه.
ئو‌مید سه‌لیمی 31/7/2006 sundsvall سوید توانایی هیچم نه‌ماوه دڵم: ناسک‌تر له جگه‌ره و دار ئاسا له ناخه‌وه کلوور بووه ده‌روونم. ********************** وره به‌ری داوم نا.... ناتوانم. به‌رگه‌ی هیچ ناگرم نا.... ناتوانم. له تۆڕی چرا تۆری ده‌چم و هه‌ڵده‌وه‌رێم به هه‌ناسه‌یه‌ک.
ئو‌مید سه‌لیمی 6/8/6 sundsvall سوید
ده‌به‌خشن به بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێک بن. *************** وه یه‌ک ده‌چن: خۆر و شاعیر.
ئو‌مید سه‌لیمی 3/8/2006 sundsvall سوید
نه نه‌خشه‌ی شارێکم پێیه، نه ئادرێسی ماڵێک، نه گه‌ڕه‌کێک شاره‌زام و نه کۆڵانێک ده‌ناسم نه بۆنی گوڵیکم کردووه نه له سێبه‌ری دارێکا نووستوم و نه دڵۆپێکم ئاوی ده‌ریا خواردۆته‌وه. نامۆی نامۆم به دار و به‌رد و ئاسمان و هه‌رد و هه‌ر چی هه‌یه. ته‌نیا و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی دڵۆپێکم که‌متر فرمێسکی جودایی له چاو بڕژێ و چرکه‌یه‌کم دره‌نگتر خه‌م و که‌سه‌ری ته‌نیایی شاری دڵ بته‌نێ و تاری و ساردی شه‌وی ئه‌م غوربه‌ته ده خۆیم لوول دا ناشاره‌زا ملی ڕێگام گرتووته به‌ر.
ئو‌مید سه‌لیمی 6/8/6 sundsvall سوید
درێژه‌ی بابه‌ت... " سه‌ری داوت له بیر نه‌چێ ! "
خاتوونێک" تووتی"یه‌کی کڕی. به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێ گه‌ڕاندییه‌وه. ئه‌و به خاوه‌ن دوکانه‌که‌ی گوت:(( ئه‌م مه‌له قسان ناکا.)) خاوه‌ن دوکان گوتی: ((ئاخۆ ده قه‌فه‌سه‌که‌یدا ئاوێنه‌یه‌ک هه‌یه؟ تووتییه‌کان ئاشقی ئاوێنه‌ن. ئه‌وان سیمای خۆیان ده ئاوێنه‌دا ده‌بینن ده‌ست به ئاخاوتن ده‌که‌ن.)) خاتوونه‌که ئاوێنه‌یه‌کی کڕیی و ڕۆشت. ڕۆژی دوایی دیسان هه‌ر ئه‌و خاتوونه گه‌ڕایه‌وه. تووتی هێشتا قسه‌ی نه‌ده‌کرد! خاوه‌ن دوکان پرسی: پلیکان چی؟ ئاخۆ ده قه‌فه‌سه‌که‌یدا پلیکانێک هه‌یه؟ تووتییه‌کان ئاشقی پلیکانن.)) خاتوونه‌که پلیکانێکی کڕیی و ڕۆشت. به‌ڵام ڕۆژی دوایی دیسان هه‌ر ئه‌و خاتوونه هات. خودانی دوکان گوتی: (( ئاخۆ تووتییه‌که‌ی ئێوه ده درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌ڕێزم،
بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم.
وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه
من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر
هیوادارم له م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم.
له‌گه‌ڵ ڕێزم
سه‌لاح
|
|